ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

 

لە سەر راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی گرنگیدانى کابینەی نۆیەم بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن و لە چوارچێوەى ئەو ئامادەکارى و پلان و بەرنامەیەى داڕێژراوە بۆ دروستکردنى قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە تایبەتى لەو ناوچە و گەڕەک و شوێنە هەژارنشینانه‌ى كه‌ پێویستن، دەست بە دروستکردنی ( 19 ) قوتابخانەى نوێ کراوە و سەرجەمیان بۆ ئەمساڵى خوێندن 2024 – 2025 بە ڕووى قوتابیان دەکرێتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.1، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، هەریەک لە د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەر، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەى ئامادەیی 18 پۆلی ئەحمەد ڕێکانیان لە گەڕەکی دیلانى سەنتەرى ناحییەى بەحرکە بە سەرکردەوە.

لە بە سەرکردنەوەکەیاندا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستیەکانی قوتابخانەکەیان کۆڵییەوە و دەستخۆشیان لە ستافى سەرپەرشتیار و ئەندازیارانى پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان، هەوەها دەستخۆشیان لە سەرجەم ئەو خێرخوازان کرد کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر هەماهەنگ و هاوکار بوونە و بەشێکی گرنگ بوونە لە دەستگیرۆیی بۆ ئەنجامدانى کارى مرۆیی.

جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى ئەم قوتابخانەیە لە جۆری A یە و لەسەر ڕووبەرى (7500 مەتر2) دروستکراوە و ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە و بڕیارە بۆ ئەمساڵى خوێند بە ڕووى خوێندنى زیاتر لە (600) قوتابى دانیشتوانى ناحیەکە بکرێتەوە، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستباربوونى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن خێرخواز ئەحمەد ڕێکانی دروستکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری له بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەی سوودانی دەخرێتە روو

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

تورکیا: سەوەریی خاکی سووریامان پاراستووە

سەڵاح