وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەینێت کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندیێکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نیە ، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.
گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە هەبونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردوە .
چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٤ ئەیلولی ۲۰۲٤