ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی سێ قوتابخانه‌ داده‌ندرێت

بە چاودێریی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی سێ قوتابخانەی 12 پۆلی، لە کەسنەزان و شاوێس و مامزاوە لە سنووری پارێزگه‌ى هەولێر دانران.

پرۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بە گوژمەی 2 ملیار و 597 ملیۆن و 257 هەزار دینار، بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەكرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە سلێمانییش بەردی بناغەی قوتابخانەیەك و لە دهۆكیش بەردی بناغەی دوو قوتابخانە دادەنرێن، لە داهاتووشدا لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر، بەردی بناغەی چەندین قوتابخانە و باخچەی منداڵان دادەنێین”.

لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، 109 قوتابخانە بەگەڕ خراون، 1511 قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە و 463 پۆلی نوێ دروست كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

گوران

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

دڵشاد