zagros news agency

نادر رۆستی: هەولێر دەبێتە پاریسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

 

نادر رۆستی، چالاكی بواری گەشتیاری و گوتەبێژی پێشووی دەستەی گەشتوگوزار لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”رێکخستن و بنیادنانی ژێرخانی ئابووری بە گشتی و گەشتوگوزار بە تایبەتی، هۆکاری سەرەکیین بۆ وەرچەرخان و دەستپێکردنی سەردەمێکی زێڕینی شارستانی.“

 

ئەوەشی روون كردەوە: ”ئێستا هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی (رێگاوبان و کارەبا و ئاسایشی ئاو و ئاسایشی هاووڵاتیان و هەلی کار) کە ژێرخانی سەرەکیی پێشکەوتنن، لە گۆڕانکاریی جۆریدایە.

 

نادر رۆستی باسی لەوەش كردووە: ”شاری هەولێری پایتەخت وا خەریکە بە پڕۆژە ناوازەکانی دەگاتە ئاستی پایتەختی وڵاتانی ئەورووپا، چاوەڕوان بن بۆ چەند ساڵی دیکە هەولێر دەبێتە پاریسی دووەم.“

 

جەختیشی كردووەتەوە: ”پشتێنەی سەوزایی هەولێر و پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان و ڕیسایکلینی ئاوی پیسی هەولێر و پڕۆژەی ئاوی خێرا و بەنداوەکانی دەوروبەری هەولێر (گۆمەسپان و دوین و بەستۆڕە) و پڕۆژەی رووناکی، هەولێر دەکەن بە پایتەختی گەشتیاریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.“

 

دەشڵێت: ”پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان و پشتێنەی سەوز پیرۆز بێت لە هەموو کورستانیان، بە تایبەت دانیشتوانی هەولێر. دەستی سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نۆیەم خۆش بێت بۆ کارە جوانەکانیان، دەستی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کەرتی تایبەت خۆش بۆ ماندووبوون و هەماهەنگیتان.“

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ١١ی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی (ڕێڕەوی ژیان)ی لە هەولێر دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سی و پێنجەمین ئەڵقەی “بازنەی گفتوگۆ” بە ناونیشانی “خوێندنی باڵا و توانا زانستییەکانی نەتەوە” بەڕێوەچوو

یاسین

وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ

یاسین

ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە

یاسین