ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

 

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دەبێت و لە سبەیەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، بە گشتی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی 9ی 2024، گەرمترین رۆژی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەبێت، لە سەرتاسەری ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە سبەی چوارشەممەوە، لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان پلەی گەرما بە جیاوازی ناوچەکان 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە و رۆژانی داھاتووش بۆ سەرەتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەردەوام دەبێت لە نزمبوونەوە و ناوچەکە وردە وردە دەچێتە نێو کەشێکی پایزه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند، له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌، بۆ کۆتایی ئەم ھەفتە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی زۆر سارد و باراناوی لە جەمسەری باکوورەوە بۆ سەر زۆرێکی وڵاتانی ئەوروپا شۆرببێتەوە و لە چیا بەرزەکانیشدا لە ئەنجامی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت و ئەم شەپۆلە ھەفتەی داھاتوو دەگاتە سەر دەریای ناوەڕاست و وڵاتانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئەوروپا و لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لە 16/9/2024 کاریگەریەکانی بەشێوەی ھەوای فێنک و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە لەگەڵ ئەگەری گۆرانکاریش لە پێشھاتەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج كورسیی پێكهاته‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه‌

یاسین

هەولێر.. بەرەو چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ئاو

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

یاسین