ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتووچۆی سلێمانی دانانی قووچەکی فسفۆری قەدەغە دەکات

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەک فسفۆر یان هەر هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دانابێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ سەرجەم فرۆشگا، مارکێت، دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانەی کە قووچەکی فسفۆری، یان هەر هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دادەنێن بەمەبەستی تەرخانکردنی ئەو شوێنانە بۆ خۆیان، ئاگەداریان دەکات کە شەقامەکان موڵکی گشتین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێت و قۆرغکردنیان کارێکی نایاساییە.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زێدەڕەوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەست پێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوسترالیا… پیاوێک بەچەقۆ نزیکەی 20 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

دڵشاد شەهاب : خۆشبەختانە تێگەیشتنێکی باش و هاوبەش هەیە بۆ سەرجەم پرسەکان

یاسین

له‌ دهۆك ئافره‌تێك به‌ سكێک 4 منداڵی ده‌بێت

یاسین