zagros news agency

سەرۆکی ئەرمینیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژوویی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ سەر قه‌ڵاتى هه‌ولێر پێشوازی له‌ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کرد.

لە دیدارێکدا، پارێزگارى هەولێر وێڕای بەخێرهێنانى، جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی وڵاتى ئەرمینیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، لە بەرامبەردا سەرۆکى ئەرمینا خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى به‌رقه‌راره‌ نیشاندا و ستایشی پێشكەوتن و ئارامیی هەرێمی كوردستانی كرد .

پاشان، چەند شوێنێکى کولتوورى و مێژووی سەر قەڵاتى بەسەر کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیکتۆکچییەک دەستگیر کرا

یاسین

لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی نزیکەى ( 4 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران کرا

دڵشاد

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هاوئاهەنگیی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ پەسەند دەکات

یاسین