zagros news agency

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

 

سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی تایبەت بە ڕێکخراوەکان، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە.
١- وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.

٢- هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.

٣- ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران: واشنتن هاوبەشی تاوانەکانی ئیسرائیلە و مافی ئەتۆمیشمان سازشی لەسەر ناکرێت

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئێران كرد

سەڵاح

پارێزگای دهۆک: ٨٠٪ی کارەکانی جووتسایدی ئێتیت-باعەدرێ تەواو بووە

سەڵاح