zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٦١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان

لەبیرەوەری (٦١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان دەکەین، هیواخوازین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە پــتر بەرەو پێش بچن.

ئەمساڵ، لەکاتێکدا پیرۆزبایی دامەزراندنتان لێ دەکەین، یادەکە ئاوێتەیە بە بانگەشەی لیستی ۱۹٠ی پارتیمان و هەڵمەتی بێ وچانتان لەم پێناوەدا دەمانباتەوە یادگارییەکانی ڕۆژانی پیرۆزی خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ئەوەی ئەمڕۆ بەدیهاتووە.

ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بەبڕیاری
(بارزانیی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی نێو بواری ڕۆژنامەوانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمانە، هەروەها قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی کادیر و ڕۆژنامەوانانی بواری میدیا و ڕاگەیاندنە. لەسەرینی ئەمەوە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم کەناڵە ڕادیۆییە وەک هەمیشە بایەخدار و گرنگە بۆ پێشخستن و خزمەتکردنی بزاڤی میدیایی.

ئێزگەی دەنگی کوردستان، وەک ئێزگەیەکی خاوەن ئەزموون، هەمیشە سەکۆ و دەنگێکی ڕاستەقینە بووە و گوزارشتی لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان کردووە و پیشەییانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکان کردووە.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

مونا قه‌هوه‌چی: ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌نزای نیشتیمان جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پێكه‌وه‌ژیان لە كوردستان

یاسین

سەرۆكی حكومەت كارگەی (SMC)ی بۆ بەرهەمهێنانی سرنج كردەوە

سەڵاح

مانچستەر یونایتد بە مووچەیەکی زۆرەوە فێرمین لۆپێز دوودڵ دەکات

یاسین