ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ديارى كرد

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/3/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنىداهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌يه‌م) له‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ىهه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه‌ به‌ دياريكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولىشه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاىسه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ ڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق دەکات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی بەهێزدا یۆڤانتۆس شکستی بە مانسیتی هێنا

یاسین