ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆران… تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی مالان سوتا

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە ئاگادارکراینەوە بەبونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لە سنوری قەزای خەلیفان.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئاگادارکراینەوە بەبونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لە سنوری قەزای خەلیفان، دەستبەجێ چەند تیمێک لەسنوری بنکەکانی خەلیفان و سۆران و دیانا و بلێ و رواندز و تیمی رزگارکردن دەرچون بۆ شوێنی ڕووداوەکە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەری بەڕێوەبەرایەتیمان و بەژداری بەڕێوەبەری بەشی هونەری و ئەفسەری بنکەی خەلیفان و ئەفسەری راگەیاندن.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە توانرا ڕووداوەکە کۆنتڕۆل بکرێت کە بریتی بوو لە سوتانی تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی مالان لەئەنجامی وەرگەران گڕی گرتبوو، تەنکەرەکە بەتەواوی سوتاوە و زیانێکی ماددی زۆری هەبوو بەلام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سیستەمێکی نوێی ئاگرکوژێنەوە بۆ بازاڕی قەیسەریی دادەنرێت

سەڵاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین