zagros news agency

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌ین

جێگری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 10/6/2024 دەكەین”.

راشیگەیاند “ئاواتەخوازین چیدیكە ئاستەنگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دروست نەكرێت”.

كلاودیۆ كۆردۆن جەختیشی كردەوە كە هەر كاتێك داوایان لێ بكرێ، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و پشتگیری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆزینەوەی تەرمی 19 کەس لە فڕۆکە تێکشکاوەکەی تورکیا

یاسین

یاری Call of Duty بەردەست دەکرێت بۆ ئەم کۆنسولانە

یاسین

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین