كاندیدی ژماره ٦٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پارتی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان بووە و كاروانی ئارامی و ئاوه‌دانیی كوردستانیش درێژه‌ی پێده‌درێت.
هاوار محه‌مه‌د، كاندیدی ژماره ٦٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ده‌نگدان به پارتی، ده‌نگدانه به ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی، له ماوه‌ی رابردوودا پارتی تاكه لایه‌نی سیاسی بووه له به‌رەی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری هه‌رێمی كوردستان بووه، پارتی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان بووە و كاروانی ئارامی و ئاوه‌دانیی كوردستانیش درێژه‌ی پێده‌درێت.
كاندیدی ژماره ٦٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: بێگومان ده‌نگی زیاتر بۆ لیستی پارتی، گه‌ره‌نتیی ژیانێكی باشتر و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوادا دێت، لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها هاوار محه‌مه‌د، كاندیدی ژماره ٦٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بە گرۆتینەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن.
رێباز یونس