ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جوان ئه‌حمه‌د زه‌خۆك: لیستی پارتی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌

 

كاندیدی ژماره‌ ١٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.

دکتۆرە جوان ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، كاندیدی ژماره‌ ١٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ر شوێنێك بوشایی هه‌بێت ئاماده‌ین پڕی بكه‌ینه‌وه‌، لیستی پارتی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌.

كاندیدی ژماره‌ ١٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: ئه‌گه‌ر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سەرکەوم، به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور دایكی هه‌موو یاساكانه‌ و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ ده‌ستوور هه‌یه‌، ئیمه‌ كاندیدی لیستێكی پیرۆزین سه‌ركه‌وتنی لیستی ١٩٠ لای ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێك گرینگتره‌.

هەروەها دکتۆرە جوان ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، كاندیدی ژماره‌ ١٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هەموو هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٢٠ی مانگ بە گەرمووگوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی بدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆکارێکی شێرپەنجەی دۆزیه‌وه‌

سەڵاح

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی عەفرینیان تۆپباران کرد

یاسین