ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

كاندیدی ژماره‌ ٥٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیان، کە له‌ خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین پڕۆژه‌ و یاسا ده‌ركراون له‌ خولی داهاتووش یاسای باش و پڕۆژه‌ی پێویست بۆ هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌ین.

دکتۆرە گه‌لاوێژ عوبێد، كاندیدی ژماره‌ ٥٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، له‌ خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین پڕۆژه‌ و یاسا ده‌ركراون له‌ خولی داهاتووش یاسای باش و پڕۆژه‌ی پێویست بۆ هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی خۆم كار بۆ دامه‌زراندنی هاووڵاتییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگریی له‌ مافی مامۆستایان و قوتابیان دەکەم و بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا کار دەکەم.

كاندیدی ژماره‌ ٥٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: تەنیا پارتی لەسەر ڕێڕەوی حزمەتگوزاریی و پڕۆژەسازیی جیدی بەردەوامە، بۆیە دەنگدان بە لیستی ١٩٠ دەنگدانە بە ئێستا و داھاتوویەکی ڕووناک بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی.

هەروەها دکتۆرە گه‌لاوێژ عوبێد، كاندیدی ژماره‌ ٥٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بە گرۆتینەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ كۆبووە

دڵشاد

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

یاسین