ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عه‌لی ئامه‌: ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

كاندیدی ژماره‌ ٤٧ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ر شوێنێك بوشایی هه‌بێت ئاماده‌ین پڕی بكه‌ینه‌وه‌.

عه‌لی ئامه‌، كاندیدی ژماره‌ ٤٧ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ر شوێنێك بوشایی هه‌بێت ئاماده‌ین پڕی بكه‌ینه‌وه‌، لیستی پارتی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌ و داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی ١٩٠ی پارتی هه‌ڵبژێرن.

هەروەها عه‌لی ئامه‌، كاندیدی ژماره‌ ٤٧ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە مێژووی پارتی، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە و لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو سەرکردەکانی جیهاندا

سەڵاح