هـاوڵاتی (أ.م.س) دانیشتووی وڵاتی (کوێـت)، ئاگاداری بەرێوەبەرایەتیەکەمانی کردەوە کە گروپێک دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، وێنەی نەشیاوی ناوبراوی سەرەوەیان لە ڕێگای تۆرەکۆمەڵاتیەکانەوە دەستکەوتووە، دواتر هەرەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان کردووە و بەردەوام داوای پارەیان لێکردووە و ناوبراو لە ڕێگای حەواڵە لە وڵاتی (کوێـت) پارەی بۆ ناردوون بۆ شاری هەولێر، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە ئاسایش تیمەکانمان توانیان تۆمەتباران (ع.أ.م)و (ب.ف.ح) دەستگیر بکەن، کە هەڕەشەیان لەناوبراو چەندین هاوڵاتی دیکە کردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری ئاگاداری هـاوڵاتیان دەکاتەوە دوو بکەونەوە لەو جۆرە کردەوانە بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە.

هەواڵی پێشوو