ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەبدولعەزیز جەبار مەنتک: مێژووی پارتی پڕه‌ له‌ ده‌ستكه‌وت قوربانیدان

کاندیدی ژمارە ٤٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە وەک مامۆستایەکی ئایینی، ئەگەر سەرکەوم بۆ پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان شوێنی خزمەتکردنی میللەتە، ئێمەش دەمانەوێ ئەو شانازییەمان بەرکەوێت.

عەبدولعەزیز جەبار مەنتک، کاندیدی ژمارە ٤٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مێژووی پارتی دیاره‌، پڕه‌ له‌ ده‌ستكه‌وت، قوربانیدان و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و شانازییە، ئێمه‌ به‌ سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌وه‌ ده‌چینه‌ ناو خه‌ڵك، پارتی ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵه‌، به‌ڵام به‌ كردار و جووڵه‌ گه‌نج و به‌هێزه.

کاندیدی ژمارە ٤٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: وەک مامۆستایەکی ئایینی، ئەگەر سەرکەوم بۆ پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان شوێنی خزمەتکردنی میللەتە، ئێمەش دەمانەوێ ئەو شانازییەمان بەرکەوێت، بە تایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئایینی پیرۆزەوە، مامۆستایانی ئایینی لە ھەموو شۆڕشەکانی کوردستان ڕۆڵیان ھەبووە و مەلا مستەفای بارزانیش سەرمەشقی مامۆستایانی ئایینی بووە.

هەروەها عەبدولعەزیز جەبار مەنتک، کاندیدی ژمارە ٤٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هەموو هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٢٠ی مانگ بە گەرمووگوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی بدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتی کردن بەهاوڵاتیەک لەشاری کۆیە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە

یاسین

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح

بەرگری شارستانی سۆران: دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو رزگار کران

دڵشاد