كاندیدی ژماره ٣٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پارتی پلانی خۆی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، له داهاتووش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و كارنامه‌ی پارتی ده‌كه‌ین.
شێرزاد بورهان بله‌یی، كاندیدی ژماره ٣٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من كوڕه پێشمه‌رگه و كاندیدی لیستی ١٩٠ی پارتیم، شانازییه بۆ هه‌ر یه‌كێك ده‌نگ به لیستی ١٩٠ی پارتی بدات، چونكه له هه‌موو كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێی ده‌ستی پارتی دیاره، ته‌مه‌نا به خوای گه‌وره له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش پارتی پلانی خۆی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، له داهاتووش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و كارنامه‌ی پارتی ده‌كه‌ین.
هەروەها شێرزاد بورهان بله‌یی، كاندیدی ژماره ٣٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پارتی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان هەیە، بۆیە داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م متمانه بده‌ن به لیستی ١٩٠ی پارتی تا له داهاتوودا ئارامیی زیاتریان بۆ مسۆگەر ببێت.
رێباز یونس