zagros news agency

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی بۆ 27 پرۆژەی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی خەرجكردنی بڕی 14 ملیار دینار بۆ 27 پرۆژەی ئیدارەی ڕاپەرین خەرج دەکرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بڵاوی کردەوە: ” بۆ خزمەتی زیاتری هەموو هاووڵاتیانی سنووری دەڤەری ڕاپەڕین، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 14 ملیار و 465 ملیۆن  دینار بۆ پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.”

ئاماژەی بەوەش داوە، پارەکە بۆ جیبەجێکردنی 27 پڕۆژەی جۆراوجۆرە لە سنووری شارەوانییەکانی  ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت..

پڕۆژەکان ئاو و ئاوەڕ و شەقام و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردن و چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمێکی نوێ رادەگەینێت

یاسین

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

یاسین