ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێز د. فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، هەردوولا ڕێگاکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کار و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد. تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی گرتنەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خێزانە هەژارەکانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتیی فیدڕاڵی، بە هەمان شێوەی هاووڵاتییانی پارێزگاکانی تری عێراق.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی پشتگیریی کۆمەڵایەتی و فراوانکردنی چەتری پاراستن بۆ توێژە کەمدەرامەتەکان کردەوە، بڕیار و ڕێکارەکانیشی لە ياست جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی گشتیدا بە بەهادار زانی.
هاوكات جەختیش لەسەر پەرەپێدانی ئەو بەرنامانە کرایەوە کە ئاڕاستەی پشتیوانیکردنی خاوەن داهاتی سنووردار و خێزانە کەمتواناکان دەکرێن، تاوەکو ئاستی خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێک باشتر بكرێت كه هاوسەنگی و پەرەپێدانی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان مسۆگەر بکات.

