ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەیاننامەیەک لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی و دواخستنی به‌ مه‌به‌ست و بێ پاساوی یاسایی وده‌ستووری، له‌ بریاردان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی له‌ سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992یهه‌موارکراو پێشكه‌ش كرابوو، دواجار رێكه‌وتی 21ی شوباتی 2024 دادگا بریارێكی راگه‌یاند كه‌ تیایدا مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمیكوردستان و بنه‌ماكانی فیدراڵی و پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌ له‌ ده‌ستوری عێراقدا جێگیر كراون،‌ پێشێل كرد. بۆیەبەپێوویستمان زانی كە گەلی كوردستان لەڕێگەی ئەو بەیاننامەوە ئاگاداری ڕووی ناڕەوای بڕیارەكەی دادگابن.

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

ئاشكرایە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو، لەپێناو رەتكردنەوەی دیكتاتۆریەت و ڕاپەڕین لە دژی ستەمیحكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بووە بۆ گەیشتن بەئازادی و هێنانەدی مافە سیاسی و دیموكراسیە ڕەواكانی بەپێی پەیماننامە وبەڵگەنامە نێودەوڵەتیەكان، تا گەیشتە ئەوەی گەلی كوردستان لەساڵی 1991 بەرامبەر دیكتاتۆریەت ڕاپەڕێ و لەسەرینی قوربانیەكانیەوەڕووبەرێكی فراوانی خاكی كوردستانی عێراق ئازاد بكات و قەوارەیەكی سیاسی خاوەن دەسەڵاتەكانی یاسادان و جێبەجێ كردن ودادوەریی دابمەزرێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی لەبەهاری هەمان ساڵدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكیئازادانەی كرد بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستانعێراق كە لێیەوە دەسەڵاتە سیاسیەكانی دیكەی هەرێم سەریان هەڵدا، و بووەوێستگەیەك بۆ گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕیی بۆ شەرعیەتی یاسایی و دیموكراسی، وێڕای ئەوەش پەرلەمانی كوردستان جاڕیفیدراڵیەتی دا وەك بنەمایەك بۆ دیاریكردنی شێوە و سرووشتی پەیوەندیی هەرێم لەچوارچێوەی سیستەمێكی دیموكراسیدا بەئامانجیبونیادنانی عێراقێكی نوێ.

لەئەنجامی ڕووخانی ڕژێمی ديكتاتۆری لە ساڵی 2003دا، زەمینە ڕەخسا بۆ لەدایكبوونی دەستوری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ كە بەرهەمیقوربانیدانی گەلی عێراقە بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجەکانی لە ئازادی و دیموکراسی و دامەزراندنی کۆمارێکی فیدراڵی، بەشێوەیەك كە مافو شکۆی پێکهاتەکانی بپارێزێت و بەیەكسانی مامەڵەيان لەگەڵ بكات، هەروەها دەرگای بەشداریەكى كاراى لەهەموو ئاستەكانی حوكم وئیدارە بۆ هەموولایەك كردەوە. ئەمەش بووە مایەی دڵنیایی گەلی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەڕەواكەی تا لەگەڵ هێزە سیاسیەنیشتمانییەکان بۆ بونیادنانی عێراقێكی نوێ و دامەزراندنی سیستەمێكی فیدراڵی كاربكات، بەوشێوەیەی كە پێكهاتە و دەسەڵاتەكانی لەدەستوردا ڕەنگی داوەتەوە، و ڕەزامەندی نزیكەی 80% پێكهاتەكانی گەلی عێراقى وەدەستهێنا كە لە مێژووی گەلاندا كەم وێنەبوو.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، ڕاستیەك هەیە كە چاوپۆشی لێ ناكرێت، ئەویش ئەوەیە ماددە و بڕگەکانی دەستور بەردەوام لەلایەن هەندێك لەدامودەزگا فیدراڵیەكانەوە پشتگوێ دەخرێن و پێشێل دەکرێن، لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەوەیە کە دادگای باڵای فیدراڵی دەيکاتبەپێچەوانەی ئەركە سەرەكیەكانی خۆی کە بریتین لە گەرەنتی كردنی پیادەكردنی بەندەكانی دەستور و بەرگری لەسیستەمی فیدراڵی وچەسپاندنی لەڕێگای پابەندبوون بەسەروەری دەستور و دابەشکردنی دەسەڵاتەكان. شایانی ئاماژە بۆ كردنە كە بڕیارە یەک لە دوای یەکانیدادگا بوونەتە هۆیپێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێکردن، و هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە دەستور پێی نەبەخشیوە.

جگە لە هەموو ئەمانەش، دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەکانی ئەم دواییەیدا، هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵات و تایبەتمەندیەكانی هەرێمىداوە، و كارى كردووە بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکانی و ڕێگەى خۆشکردوە بۆ دەسەڵاتە فیدراڵیەکان تا زێدەڕۆیی لەسەردەسەڵاتەدەستوریەكانی هەرێم بكەن، لە كاتێكدا کە دەستوردانی بە شەرعیەتی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری هەرێمدا ناوە بەپێیماددەکانی (١١٧ و ١٢١). دواجاریش بڕیارەکەی دادگا سەبارەت بە نادەستورییبونی هەندێك لە ماددە و بڕگەكانی یاسای هەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان ، ئەوە دەردەخات كە دادگا ڕێگەی بەخۆی داوە بە هەمواركردنەوەی ياساكە، كە ئەمەش كارى دەسەڵاتی یاسادانانەنەك دەسەڵاتی دادوەریی، هەروەها پێشێلکردنی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە کە لە ماددەی (٤٧)ی دەستوردا هاتووە.

ئاشكراشە كەمكردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان ونەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان و دابەشكردنى هەرێم بۆ چەند ناوچەیەكیهەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بێ پاساوی دەستوریى، بەپێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکیەکانی دەستوور دادەنرێن،چونكە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ماوەی پتر لە 30 ساڵە كاری پێدەكرێت و پێنج خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێ ئەنجامدراوە وبووەتە بەردی بناغەی دیموكراسی و نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم پێكهاتە و بیروڕا جیاوازەكان، بەشێوەیەك كە هەرێمی كوردستانیوەك بنكەی دیموكراسیەت و پێكەوەژیان لەنێوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكاندانیشان داوە. لەلایەكی دیكە دادگا لەخاڵی پێنجەمی پاشخانیبڕیارەكەیدا لەبارەی هەردوو سیستەمی یەك بازنەیی و فرەبازنەیی،نەیتوانیوە بیسەلمێنێت كە یەك بازنەیی لەهەرێمدا نادەستورییە و بگرەئاماژەیەكی روون دەكات بەوەی كە سیستەمی یەك بازنەیی لایەنی باش و بەهێزی هەیە، هەرچەندە خاڵی لاوازیشی هەیە، ئەوەش بێگومانلە سیستەمی فرە بازنەییشدا تێبینی دەكرێت بەوەی كە لایەنی بەهێز و باشی هەیە لەگەڵ لایەنی لاواز، بەڵام ناگەنە ئەو ئاستەی كە ببنەنادەستوریی، بەڵكو ئەوە دەمێنێتەوە بۆهەڵسەنگاندن و دەسەڵاتی یاسادانەر، وەك لەمەوپێش لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقدابینیمان كە لەسەرەتادا یاساكە بە یەك بازنەی دانابوو و پاشان كرایە (18) و دواتر (83) و دواتریش لەساڵی 2023 كرایەوە بە (18) بازنە،بەبێ ئەوەی لەهیچ بارێكیاندا بڕیار لە نادەستوریبوونی یاساكە بدرێت، مەگەر دادگای باڵای فیدراڵی خۆی خستبێتە شوێنی یاسادانەریهەرێم بۆیە بڕیاری لە بابەتێكی لەو چەشنە داوە كە دەستور ئەو دەسەڵاتەی پێ نەبەخشیوە. لەهەمان كاتدا دەبێت بڵێین كە خاڵی لاوازیسیستەمی فرە بازنەییش ئەوەیە كە دەرفەت ناداتە حزبە بچووك و مام ناوەندەكان كە نوێنەرایەتی دەنگەكانیان بەتەواوی بكەن، كە ئەمەشهەر لەبەرژەوەندیی نیشتمانییدا نیە هەرچەندە لەبەرژەوەندیی حزبە گەورەكانە.

لەلایەكی دیكەوە، نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لەهەرێمدا،ناكۆكە لەگەڵ ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵیو ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە بەتەرخان كردنیکورسی بۆ پێکهاتەکان، هەروەها ناكۆكە لەگەڵ ماددەكانی (٤٩/بڕگەی یەکەم) و (125)ىدەستور، کە جەخت دەكەنەوە لەسەر ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەل لە ئەنجومەنەی نوێنەران، و دەستەبەركردنیمافی سەرجەمنەتەوەکان(وەک تورکمان و کلدان وسریان و ئاشور و ئەرمەن و هەموو پێکهاتەکانی تر) لە پیادەكردنی مافەڕەواكانیان،لەوانەش مافە سیاسیەكان، بە گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتییان لە ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكاندا.

لەدەرەنجامدا ئەو بڕیارانەی دادگای باڵای فیدراڵی بوونە هۆی ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتەكانی فیدراڵی ودەسەڵاتەكانی هەرێمو تێكدانیان، بە شێوەیەک هەڕەشە لەو بنەما دەستوریانە دەكات كە دەوڵەتی فیدراڵی و سیستەمی دیموكراسییان لەسەر بونیادنراوە، ئەمەشوادەكات كە عێراق بەئاراستەی سیستەمێكی مەركەزی هەنگاو بنێت و لە سیستەمی دیموكراتی فیدراڵی دوور بكەوێتەوە، بۆیە لەسەر هەمووهاوبەشەکانی حوکمڕانی بە گشتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتبە تایبەتی پێوویستە بەجیددی و بە پەرۆشەوە کاربکەن لەپێناو پابەندبوونبە دەستور و بەندەكانی ڕێککەوتنی پێکهێنانىهاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و پەلەبكرێت لە ئامادەكردن و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز ویاسای دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، بەتایبەتیش دەرچوواندنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەرعیەتیدەستووریی ئەم دادگایە بەپێی ڕێكارە دەستورییەکانی كە لەماددەی (92) دا هاتووە، و گەرەنتی كردنی سەربەخۆ بوونی دادگاكە ودڵنیابوون لەوەی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور هەنگاو بنێت، هەروەها پێوویستەدەستوور ببێتە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانهەرێم و بەغدا، و لەمە زیاتر دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مەرامی سیاسی بەكارنەهێندرێت.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٥ـی ئاداری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و ئیمارات هەوڵ‌دەدە سووریا بگەرێننەوە نێو وڵاتانی عەرەبی

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

سەڵاح

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین