zagros news agency

ئومێد خۆشناو : ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیارى و پیشەسازییە

لەمیانەی كۆبوونەوەی نێوان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محەمەد قایە سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد، بڕیاردرا بەم نزیكانە گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی هەولێر و ئامەد دەست پێ بكاتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى ئامەد بە وردی باسی لەو پڕۆژانه‌ کرد کە لەبەردەستیاندایە و بە فەرمى پارێزگارى هەولێرى بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەى پێشانگەى کشتوکاڵى و گەشتیارییەى کە بڕیارە لە 2024.4.30 بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە کۆمپانیاى گەشتیارى و کشتوکاڵی وڵاتانى جیهان و تورکیا لە شارى ئامەد بکرێتەوە.

پارێزگاری هەولێر وێڕای قەبووڵکردنى بانگهێشتنامەكە بۆ بەشداربوون لە پێشانگەى کشتوکاڵى و گەشتیاری ئامەد، جەختى لەوە کردەوە كە هەمیشە دەرگەى کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەکى بازرگانى، پێشەسازى، گەشتیارى، کشتوکاڵی و ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیارى و پیشەسازییە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکار دەبن.

لەتەوەرێکى تردا باس لە دووبارە دەستکردنەوە بە گەشتى ڕاستەوخۆى نێوان فڕۆکەخانەى هەولێر و ئامەد بەم نزیکانە کرا، هەروەها ئومێد خۆشناو تیشکى خستە سەر ئەوەى کە کردنەوەى دووبارە گەشتیى نێوان فڕۆکەخانەى هەولێر – ئامەد جگە لەوەى سوودى زۆرى دەبێت بۆ هاووڵاتییان، هۆکارێکى دیکەشى بەهێزبوون و پەرەپێدانى جوولەى بازرگانى و پیشەسازییە بۆ هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات

یاسین

گۆڕانی رەنگی دەریاچەیەکی یۆنان بۆ پەمەیی زانایان سەرسام دەکات

یاسین