ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قائیمقامى قەزایی تەقتەق دەست بەکاربوو

دواى فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هێنانەکایەی قەزایی تەقتەق لە سنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حیدەرى، قائیمقامى قەزایی کۆیە، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانى دەستبەکاربوونی پێشکشەش بە “ئاسۆ مستەفا” کرد، وەک قائیمقامى قەزایی تەقتەق به‌وه‌كاله‌ت.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە دەست بەکاربوونى وەک قائیمقامى قەزاکە و جەختى لە خزمەتکردنی خەڵکى دەڤەرەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیانى ناوچەکە کردەوە، کە شایستەى هەموو خزمەتێکردنێک، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌يمانان هاوڕابوون کە داعش بەمه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه‌

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەناڵێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

دڵشاد