بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (ر ، ک ، م) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا ،بەتۆمەتی ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەسەر شەقامی گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولیر بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیەکی ئافرەتی داوە بەناوی(هـ ، م ، م) و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە، تۆمەتباری ناو هاتو لە دوای ڕوداوەکە هەڵهاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤