ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە..

*(٣) بازرگانی بیانی دەستگیرکران و بڕی (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەچاڵاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە ڕێکەوتی ٣ـی١١ـی٢٠٢٤ لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن کە لەلایەن (٣)سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە .

دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

رێگای هەولێر – کۆیە دادەخرێت

سەڵاح

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران

دهۆک… لێگەریانا جەنازێ ئێك ژوان قوربانیا یێن نە هاتیە دیتن بەردەوامە

دڵشاد