ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کران

 

‎وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە دوای ئەوەی ماوەیەک بەر لەئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی تاوانێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە شاری سۆران مەفرەزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران نوسینگەی سۆران دوای گەڕان و بەدواداچونی وورد توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

‎موقەدەم شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی ماوەیەک بەر لەئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی تاوانێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر، بە تابلۆی بغداد لە شاری سۆران, مەفرەزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران نوسینگەی سۆران دوای گەڕان و بەدواداچونی وورد توانرا دوو تۆمەتبار بناسرێن کە بەرەگەز عەرەب بوون بەناوەکانی ( ح ن ع ) و ( ر ح ع ) .

‎وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گووتی: بەهاوکاری بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران، توانرا ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێن وە پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخرا .

‎هەروەها موقەدەم شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە پێی مادەی ( ٤٤٦ ) لە ( ی س ) ، وە گوفتاریان وەرگیرا دانیان بە تاوەنەکەیانا و دەستبەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلی ئاماژە پێکراو .

‎رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى كوردانى تاراوگه‌ ده‌كات

یاسین