zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ ئەندامی پەکەکەمان لە باکووری عێراق کوشت

 

وزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، هێزی چەکداری ئەم وڵاتە وەک ئەوان دەڵێن ” بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستان” لە حەشارگەکانیاندا درێژە به ‌هەڵمەتەکانیان دەدەن.

لە بەیاننامەی سوپای تورکیادا هاتووە لە هەڵمەتێکدا لە سەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا سێ چەکداری پەکەکە کوژراون.

سوپای تورکیا لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ناوچانەی بەشیکی زۆری گوند و كێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بە هۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە چۆڵ‌کراون، هێرش دەکاتە سەر ئەم چەکدارانە.

بەهۆی هێرشە پەیتاپەیتاکانی تورکیا لە سەر ئەم سنوورانە زۆر جار دانیشتوانی گوند و ئاوەدانیەکانی هەرێمی کوردستانیش تووشی زیانی گیانی و مادی دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر ناردنی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا، ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران ده‌دات

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکات

سەڵاح

وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس

سەڵاح