ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌نگه‌ر كانه‌بی: مەفتەن تەنیا مەکەن، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

 

پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراقدا بەڕێوەدەچێت، گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ هەموو پێکهاتەکانی سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پێویستە لە رۆژانی سەرژمێریی خەڵکی ڕەسەنی سنوورەکە لە زێدی باب و باپیرانیان ئامادەبن.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراقدا بەڕێوەدەچێت، ئەوەی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ هەموو پێکهاتەکانی سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ماددەی ۱٤۰ ئەوەیە کە پێویستە لە رۆژانی سەرژمێریی خەڵکی ڕەسەنی سنوورەکە لە زێدی باب و باپیرانیان ئامادەبن.

به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: ئامادەبوونی خێزانییان هەبێت بۆ ئەوەی ئایندەی خۆیان و نەوەکانیان بپارێزن و وەکوو رۆڵەی مەفتەنی خۆیان هەژمار بکرێن، لەبەر ئەوەی ئامادەبوونی خەڵک لەزێدی خۆیان بە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەزانین.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی گووتی: لەو چوارچێوەیەدا ئامادەی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک دەبین بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ و فەراهەمکردنی هۆکارەکانی ژیان لەو دەڤەرە بەتایبەت ئازیزانمان لە سنوری (قەزای مەخموور) و ناحیەکانی (قەراج و کەندێناوە و گوێر و مەلاقەرە) لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەدا مافی نەوەکانی داهاتوومان مسۆگەر دەکەین لە زەوی و خاک و سامانی ئەو دەڤەرە و هێشتنەوەی مۆرکی کوردستانی بوون و ئاسودەکردنی رۆحی شەهیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

هەولێر پێشوازیکردن لە سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر

دڵشاد

بڕەپارەیەكی زۆر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

سەڵاح