ئەمرۆ 9.12.2024 بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە، وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسلی ئەمریکاو سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکی و ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەیی پێشمەرگەو پلەداری سەربازی،بە چاودێری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا مەراسیمی خوێندنی پارامێدیکی سەربازی پزیشکی بەرێوەچوو، کە بەمەبەستی پێگەیاندنی پۆلێک لە پێشمەرگەی خاوەن بروانامە بۆ بەرەکانی مەیدانی سەربازی، بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک وتار پێشکەشکرا، کە جەختیان لەسەر گرنگی ئەو بوارە پزیشکیە دەکرەوە، بە تایبەت بۆ هێزی پێشمەرگەو لەشکری دیسپلین کراو، هاوکات ئەوەش روونکرایەوە، کە ئەم لقە تایبەتمەندە پزیشکیە خزمەتگوزاری پزیشکی لەسەرشانە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە و سەربازییەکان، لە کاتی جەنگ و ئاشتیدا ….
لە کۆتاییدا پرۆسەکە بەشێوەی پراکتیکی تاقیکرایەوە …
شایەنی گوتنە پارامێدیکی سەربازی، لقێکی پزیشکییە کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن بۆ پێشمەرگەو سەربازەکان لە ئاشتی و شەڕدا ھەیە.