پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، كاتژمێرێك دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان كەم دەكرێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، رایگهیاند: “وەكوو ساڵانی رابردوو، بە بۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەسەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان دەوام كەم دەكرێتەوە.”
ساڵی رابردوو كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان لەكۆتایی دەوامدا بوو، واتا لەجیاتیی كاتژمێر سێ، كاتژمێر دوو دەوام تەواو دەبوو.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش دا: “دیراسەی ئەو بابەت دەكرێت و یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی كەم دەكرێتەوە و دواتر بەفەرمییش حكوومەت ئەوە رادەگەیەنێت.”
وێڕای كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان لە مانگی ئاداردا، چەند رۆژێكیش پشووی فەرمی هەیە.
پارێزگاری هەولێر جەختی كردەوە، لە مانگی ڕمەزاندا سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە ئەركی خۆیان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان بەردەوامیی بە كارەكانی خۆیان دەدەن.
شوان بەرزنجی