zagros news agency

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کە لە چەند شوێنێكی جیاوازی كوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەكەن و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعییەكان، بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:ئەمرۆ یەکشممە ١٠ی٣ی٢٠٢٤ لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە، هەروەها لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كۆ دەبنەوە.

ھەروەھا نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە چەند شوێنێكی جیاوازی كوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەكەن و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعییەكان، بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.

بەپێی لێكدانەوە زانستییەكان رۆژی دووشەم یەكەم رۆژی رەمەزانە، شیعەكانیش سێشەمیان كردووەتە یەكەم رۆژی رەمەزان. رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ دوای گفتوگۆکانی مالیزیا، متمانەی بە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین دەربڕی

یاسین

ترامپ پشتگیری لە بردنی هێزی پسپۆڕی کار بۆ ئەمریکا دەکات

یاسین

رووسیا: ئۆکرانیا چەکی ڕۆژئاوایی بۆ وێرانکردنی پردی کورسک بەکارهێناوە

سەڵاح