ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەندامێکی لیژنەی نەوت: ھەموو رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان تەواو بوون

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە ئێمە بە وردی بەدواداچوونمان بۆ کردووە و ھەموو رەزامەندییە پێویستەکان تەواو بوون لە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا نرخەکە ماوە جێگیر بکرێت، کە ھەوڵمان داوە وەکو پارساڵ بێت و نرخی یەک لیتر ٢٥٠ دینار بێت.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای رێککەوتن بۆ ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت لە عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێمە بە وردی بەدواداچوونمان بۆ کردووە و ھەموو رەزامەندییە پێویستەکان تەواو بوون لە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا نرخەکە ماوە جێگیر بکرێت، کە ھەوڵمان داوە وەکو پارساڵ بێت و نرخی یەک لیتر ٢٥٠ دینار بێت, ناردنی نەوت، پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران ھەیە و ھەفتەی داھاتوو ئەویش تەواو دەبێت و دەست بە ناردنی نەوتەکە دەکرێت، چونکە وەزیری نەوت رەزامەندی داوە و باسی لەوەش کردووە، کە ئەوان لارییان نییە لە ناردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ ھەرێمی کوردستان و نەوتیش ئامادەیە.

ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: تەنیا ئەوە ماوە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی نرخەکەوە بدرێت، کە پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە ناردنی دەکرێت، چونکە تەنکەرەکان ئامادە دەکرێن و رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، لە ھەرێمی کوردستانیش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ پارێزگارەکان رێککەوتوون چۆن دابەش بکرێت و خۆیان خشتەیەکیان داناوە و بەپێی خشتەکە نەوتەکە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵ دەدات ئەگەر لە شوێنێک نەوت کەمی کرد، ئەوان پڕی بکەنەوە، بۆیە ھەموو رێکارەکانی ناردنی نەوتەکە تەواو بووە و ھەوڵ دەدەین پێش کۆتایی ساڵ بگاتە ھەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچانه‌یان داوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراون

سەڵاح

له‌ حاجیاوا 100 ملیۆن دینار بۆ سیستەمی ئاودێری خەرج دەكرێت

یاسین

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد