zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە بارودۆخی خراپە و سێ خاڵی تری لەدەستدا

لە کۆتا یاری ئەمشەوی گەڕی 17ی لالیگا، بەرشەلۆنە میوانداری لێگانسی کرد.

 

لە ئەنجامدا بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا تووشی شکست هات کاتێک یاریەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام بە لێگانس دۆڕا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چواری یارییەکە، ليگانێسی میوان گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی پۆیرێر تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

هەرچەندە لە دووەم تایمدا هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی تر، بەڵام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە و بەرشەلۆنە دۆڕا.

 

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە لە پێشەنگە بە 38 خاڵ، بەڵام بە شێوەیەکی کاتی چونکە یارییەک زیاتری ئەنجامداوە لە ئەتلەتیکۆ و ریال کە ئەوان خاوەن 37 خاڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

گوران

مه‌سرور بارزانی: وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كاری باشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و خۆراك كردووە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایرن میونشن بە ڕیمۆنتادا و ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین