zagros news agency

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەک لە گوندی دارەبەن دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئادار، “ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.مەحمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، قوتابخانەی دارەبەنی بنەڕەتی 12 پۆلی تێکەڵاو لە گوندی دارەبەن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خرایە خزمەت قوتابیان و مامۆستایانی دەڤەرەکە.
پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی دارەبەن، کە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە 4000مەتر2 دروستکراوە، بەڕووى قوتابیان و مامۆستایانی گوندەکە کرایەوە، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و لەلایەن خێرخوازێک بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانەکە دروستکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالى باديناندا

دڵشاد

سوپاسالاری پێشمەرگە وادەی کۆتاییهاتنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد

یاسین

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەدات

یاسین