ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى (54) ساڵه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازارى 1970 دهكهينهوه كه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر واژۆ كرا. ڕێككه‌وتننامه‌كه وه‌رچه‌رخانێكى چاره‌نووسساز و يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژووى هاوچه‌رخدا. به‌رهه‌مى تێكۆشان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستان بوو كه حكوومه‌تى عێراقى ناچار كرد دان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانيدا بنێت، هه‌روه‌ها بووه بناغه‌ى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان.
له‌م ياده‌دا مێژووى پڕ له نههامهتيى ده‌وڵه‌تى عێراق به بير‌ى هه‌مووان ده‌هێنينه‌وه كه لۆژيكى هێز و بير و سياسه‌تى نكۆڵيكردن له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى، چ زيانێكى له وڵات داوه؟ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق له ڕێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و ناسهقامگيريى به‌رده‌وامى بۆ عێراق و گه‌لانى به‌دواى خۆي‌دا هێنا كه لێكه‌وته‌كانى تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن.
با له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ياده بكه‌ينه ده‌رفه‌تى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى كێشه و ناكۆكى تا پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييهكان ببينهوه و ده‌سكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين. له عێراقيش په‌ند و وانه له ڕابردوو و مێژووى پڕ له ئازارى وڵات وه‌ربگرين، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ين و سيستمى فيدراڵى و مافه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانى عێراق بپارێزين و به ڕوانينێكى هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێين.
سڵاو له يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازار و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان