سوری كروز کچی هەردوو ئەکتەری دیاری ئەمریکی توم كروز و كاتی هولمز ناوی خێزانی باوکی لادەدات و لەمەودوا ناوی سوری نويل هەڵدەبژێرێت.
سوری کاتێک تەمەنی بووە بە 20 ساڵ ناوی خۆی بۆ دەنگدان لە ناوچەی ئاليگينی لە خولی یەکەمی خوێندنی لە زانکۆی كارنيگی ميلون بە ناوی نويل تۆمارکردووە، ئەم ناوەش ناوی ناوەڕاستی دایکێتی.
پێشتریش لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی لە قۆناغی ئامادەیی لە حوزەیرانی 2024 ئەم ناوەی بەکارهێنابوو پێش ئەوەی بە فەرمی لە بەڵگەنامەکاندا جێگیری بکات.
سوری لە نیسانی 2006 لەدایکبووە و دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لە 2012 بەردەوام هەوڵیداوە لە چاوی ڕاگەیاندنەکان دووربکەوێتەوە.
كاتی هولمز سەربەرز بوونی خۆی بە چوونە زانکۆی کچەکەی دەربڕیوە و جەختی لەوە کردەوە، زۆر دڵخۆشە بە بینی دەستپێکی قۆناغی ئەکادیمی کچەکەی.
هەروەها لە کانوونی یەکەمی 2024 هولمز ڕەتیکردەوە کچەکەی هیچ بڕە پولێکی لە باوکی وەرگرتبێت و بەخشینی سندوقی دارایی بە ناڕاست ناوزەند کرد.
سوری لە ئابی 2025 لەگەڵ دایکی لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمی “Happy Hours” لە نیویۆرک دەركەوتەوە.
ئەم هەنگاوەی سوری دوای ئەوە دێت کە بەردەوام منداڵی کەسایەتییە دیارەکانی هۆڵیوود ناوی سەربەخۆ بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن.

