ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە له كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی نه‌ك ئۆپۆزسیۆن و له دژی حكوومه‌ت بوو، به‌ڵكوو ببووە دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و كابینەیەی كه خۆی تێیدا پۆستێكی زۆری وەرگرتبوو.
سه‌گڤان سندی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی نه‌ك ئۆپۆزسیۆن و له دژی حكوومه‌ت بوو، به‌ڵكوو ببووە دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و كابینەیەی كه خۆی تێیدا پۆستێكی زۆری وەرگرتبوو، كەچی هەر خۆی دژایەتیشی دەكرد.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: پێویستە بۆ كابینەی دەیەم، ئەو هەڵانەی كە لە كابینەی نۆیەم لە لایەن یەكێتییەوە بە ئەنقەست كران، دووبارە نەبێتەوە، بەوەی یەكێتی پێكهێنەرێكی سەرەكیی كابینەكە بوو، كەچی هەموو رێیەكی بۆ دژایەتیكردن و شكستپێهێنانی كابینەی نۆیەم دەگرتە بەر.
هەروەها سه‌گڤان سندی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێویستە یەكێتی ئەگەر بەشداری لە كابینەی دەیەمدا پێبكرێت، گەرەنتیی ئەوە بدات كە نیوە دەسەڵات و نیوە ئۆپۆزسیۆن نابێ و لە هەموو دەسەڵاتەكاندا پەیوەست دەبن بە بڕیارەكانی حكوومەتەوە، ئەگینا با بۆ خۆیان ببنە ئۆپۆزسیۆن، بزانین بە 23 كورسییەوە دەتوانن چی بكەن.
رێباز یونس