zagros news agency

هەولێر… لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو پۆلیس زامدار کران

 

قایمقامی قەزای پیرمامی راتگەیاند، کە ئەمرۆ دووشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سنووری قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر، دوو پۆلیس زامدار کران.

حەمید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ دووشەممە ٦ی١ی٢٠٢٥ لە ناحیەی بەستۆرە کەسێک تەقەی لە دوو پۆلیس کردووە، تۆمەتبارێک لە پۆلیسی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی بەستۆڕە دەستبەسەر کراوە، بەڵام لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، کەسێک تەقەی کردووە و دوو پۆلیس زامدار بوون.

قایمقامی پیرمام گووتی: ئەوەی تەقەی لە پۆلیس کردووە برای تۆمەتبارەکەیە، پۆلیسەکان ساچمەیان بەرکەوتووە، برینەکەیان سووکە.

هەروەها حەمید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای رووداوەکە، تەقەکەرەکە هەڵاتووە، بەڵام پاش ماوەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و رادەستی پۆلیس کراوە، هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس: له‌م كابینه‌یه‌دا 215 قوتابخانه‌ی تازه‌ دروست كراون زیاتر له‌ 1,750 قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن كراونه‌ته

سەڵاح

بـە وێنە.. سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی وێستگەی پیرداود و خورماڵەیان كرد

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسيا كۆبووه‌وه‌

دڵشاد