zagros news agency

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى3ى2024،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لە كاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوەو دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ح، أ، ر – ب، ش، م) بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەو دووشەقامەی هەولێر قەدەغە کرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل یاوەر دەکات

یاسین

حەج و عەمرە: سێزدە حاجی هەرێم گیانیان لە دەستداوە

سەڵاح