ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی وه‌رگرتنی كرێی ده‌ڵاڵی له‌كڕیارو فرۆشیارو زیاتر له ئه‌ندازه‌ی یاسایی روون دەکاتەوە
…
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ندێ نوسینگه‌كان كرێی ده‌ڵاڵی زیاتر له ئه‌ندازه‌ی یاسایی له كڕیار و فرۆشیار وه‌رده‌گرن، یان جاری وا هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك ڕێكده‌كه‌ون و له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زیاتر وه‌رده‌گرن؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 24/12/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
دروست نییه كرێی ده‌ڵاڵی زیاتر له ڕێژه‌ی یاسایی له كڕیار یان فرۆشیار وه‌ربگیرێت به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ڕێژه زیاده‌یه حه‌رام ده‌بێت، چونكه پابه‌ند بوون به یاسا به‌ركاره‌كان به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بن و قازانجی گشتی به‌دیبهێنن واجبێكی شه‌رعییه، وه‌ك شیخی ئیبن حجر ده‌فه‌رموێ: ” تجب گاعه الإمام فی أمره ونهیه ما لم یخالف الشرع” تحفه المحتاج 3/71، و هه‌روه‌ها خه‌تیبی شیربینی ده‌فه‌رموێ: ” تجب گاعه الإمام وإن كان جائرا فیما یجوز من أمره ونهیه” مغنی المحتاج 5/425.
هه‌روه‌ها دروست نییه له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زیاتر وه‌ربگیرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌بێته غه‌ش و خیانه‌ت كردن، مه‌گه‌ر ئه‌و كاره به‌بێ ئیحراج كردن و به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بێت.
هه‌روه‌ها وا باشتره كرێی ده‌ڵاڵی ته‌نها له لایه‌نی كڕیار وه‌ربگیرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: وه‌رگرتنی كرێی ده‌ڵاڵی دروست نییه له كه‌سی (فرۆشیار) وه‌ربگیرێت مه‌گه‌ر به ئاره‌زووی خۆی بێت ئه‌وكات ئاساییه.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
21/ رجب/1446ه = 21/1/2025م = 1/رێبه‌ندان 2724ك