zagros news agency

بە تۆمەتی كوشتنی کەسێک تۆمەتبارێك دەستگیركرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە بە تۆمەتی كوشتنی کەسێک و لە لایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا کەسێک بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار ( ل، ت، ح ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح

گرووپی گۆڵدمان ساکس: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز نرخی گاز دوو هێندە بەرزدەبێتەوە

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

یاسین