zagros news agency

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

‏وەزارەتی پێشمەرگە  بڵاوی کردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە؛ جەخت لە کۆتاییهێنانی شەڕ دەکرێتەوە

یاسین

پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان خەرج كرا

سەڵاح

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بابل… ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ره‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ستیان هه‌بووبێت

سەڵاح