zagros news agency

کۆمپانیای Whats app چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد

 

کۆمپانیای (Whatsapp) دوای سالی نوێ کۆمەلێک تایبەتمەندی بۆ ئەپەکی زیاد کرد هەندێکییان بە شێوەی تاقیکاری بەردەست بوو لە ڕابردوو کە ئێستا بۆ هەمووان بەردەستە بوو هەروەها هەندێکی دیکەیان نوێن و تەنها بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن لە ئێستادا کە تایبەتمەندیەکە بۆ سیستەمی (IOS) و (Android) بەردەست کراوە.
‏-AI Studio چاتبۆتێکی جیاوازە کە بە ژیری دەستکرد بەهێز کراون
– زیادکردنی تەختەی ژمارەکان
– دوو جار کرتە کردن بۆ دانانی کاردانەوە (React)
– دروستکردنی Sticker لە وێنەکان
– زیادکردنی کاریگەری (Effect) بۆ وێنەکان
– زیاد کردنی نووسین پێش ئەوەی پەیامەکان Forward بکەیت

ئەو تایبەتمەندییانەی تەنها بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن:

– زیادکردنی بەشێکی تایبەت بە AI Studio
– زیادکردنی ڕەنگ بۆ چات و گروپەکان
– تێهەڵکێش کردنی وەتسئەپ لەگەڵ Meta Accounts Center بۆ بەڕێوەبردنی هەژمارەکەت
– پیشاندانی پەیامە نەخوێندراوەکان بە ژمارە
– دەستکاری کردنی جووڵە (Animation) ناو ئەپەکە
– زیادکردنی وێنە بۆ ڕاپرسییەکان (Polls)

هەواڵی پەیوەندیدار

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح

ئیسرائیل دوای ١١ هەفتە ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات

سەڵاح