zagros news agency

پیرانشار… تەرمی کۆڵبەرێکی کوژراو لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە

 

چەکدارانی ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران -تەمەرچیان لە نزیک شاری پیرانشار دوای کوشتنی کۆڵبەرێک تەرمەکەیان لە ژێر بەفردا شاردووەتەوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرەی لە هەورازی “پەتک” لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەست هێزی چەکداری ئێران کورژاوە و دوای ٤٨ کاتژمێر به هەوڵی هاووڵاتیانی ناوچەکە دۆزراوەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز بڵاویان کردووتەوە، ئەم کۆڵبەرە کوژراوە ناوی”محەمەد گەنجە” و دانیشتووی شاری پیرانشار بووە.

گۆڵبەرنیوز بڵاوی‌کردووتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان کوژراون و بریندار کراون.

ڕێکخراوی هەنگاویش ئاماژەی بەمە کردووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود، مەریوان و بانە بە لانیکەمەوە ٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و بریندار کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكى FAO كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

یاسین