بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لە مانگی رەمەزاندا لە هەموو جیهانەوە خەڵک بۆ عومرە دەچنە سعودیە، بۆیە هەموو نرخێک لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە، لە هەرێمی کورستانیش خواستی زۆر لەسەر عومرە لە رەمەزاندا هەیە.
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە مانگی رەمەزاندا لە هەموو جیهانەوە خەڵک بۆ عومرە دەچنە سعودیە، بۆیە هەموو نرخێک لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە، لە هەرێمی کورستانیش خواستی زۆر لەسەر عومرە لە رەمەزاندا هەیە، ئەوەش هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخە، هەندێک کەس نەخۆشن یان هۆکاری دیکەیان هەیە، دەتوانن دوای مانگی رەمەزان گەشتی عومرە بکەن، چونکە ئەو کاتە نرخەکەی ئاسایی دەبێتەوە و دادەبەزێت و قەرەباڵخیش نابێت.
هەروەها کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەرکەسێک هەستی کرد کۆمپانیایەک مافی خواردووە، ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی مافەکەی بۆ وەرگرنەوە. گوتیشی “هەر لە پەیجەکەمانەوە ئاگادارمان بکاتەوە، بەدڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ داواکەی دەکەین.
رێباز یونس