zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جەختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌ پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا، دووپات كرده‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی ‌جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد

به‌ردی بناغه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گوندی كۆری دانرا

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

سەڵاح