zagros news agency

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دھۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و زیاتر لە ٢٢ هەزار ھاندەر، یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان یانەی دھۆک و یانەی قادسیەی کوێتی لە شاری دھۆک بەڕێوە دەچێت. دەشڵێ، ئومێدی گەورەمان ھەیە ئەو جامە بەدەست بهێنین.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان ھەردوو یانەی دھۆک و یانەی قادسیەی کوێتی بەڕێوە دەچێت و لە یاریی پێشتر لە کوێت یەکسان بوون و ئەمڕۆ پێویستە یەکێک ببێتە قارەمان و ئێمە خۆمان باش ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەو جامە بەدەست بهێنین و پێشکەشی ھەموو خەڵکی کوردستانی بکەین.

شڤان گوتیشی، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و زیاتر لە ٢٢ هەزار ھاندەر ئامادەی بینینی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبن، بۆیە ئەمەش وا دەکات یانەی دھۆک زیاتر ھان بدرێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکات، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ یاریی ئەمڕۆ کراون.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق کوژران

یاسین

پێشبینییەکان سەبارەت بە داهاتووی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ

یاسین

لە نەینەوا رۆژنامەنووسێك خۆی بە دادوەر دەناسێنێ، دوای ئاشکرابوونی سزا درا

سەڵاح