دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو بەڕێزانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن. کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ ) وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین ؛ وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
١٥ ی ٤ ی ٢٠٢٥

