zagros news agency

دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆ ماریوانادا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە، پێنج کەسیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

پێنجشەممە، 17ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە “لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانیمان لە هەولێر تۆڕێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەری جۆری ماریوانا دەستگیر بکەین.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکیەکەدا توانراوە دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆ ماریوانادا بگیرێت. هەروەها دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە، تەواوکەری ئەو تۆڕەی پێشترە کە دوو تۆمەتبار و نزیکەی یەک کیلۆگرام لەهەمان ماددە دەستی بەسەردا گیرا بوو.

جەختیشی کراوەتەوە، ئەم تۆڕە، مەترسیدارییەکەیان لەوەدا بووە، کە پێکهاتبوون لە عەرەب و کورد، هەروەها ئافرەتیان بەکار دەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار، پاشان  ئەم ماددەهۆشبەرەیان بەو نرخەی کەخۆیان دەیانویست، پێیان دەفرۆشت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆسیەی تاوان بۆ سەرجەم دەستگیرکراوان کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: بەهێزەوە وەڵامی ئەمەریکا و ئیسرائیلمان دایەوە

سەڵاح

کونسوڵی فەرەنسا: زۆر دڵخۆش و سەرفرازم کە ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ ڕەخسا سەردانی دەڤەری بارزان بکەم

یاسین

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن: هەماهەنگییەکی باڵامان لەگەڵ کوردستان هەیە

یاسین